بڕیارێکی بەپەلەی کازمی لە بارەی کەرکوکەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە ئازادکردنی گەنجەکانی شاری کەرکوک.

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 100گەنج لە شاری کەرکوک دەستگیرکران و ئەشکەنجەدران، دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیوەندی کرد مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرای عێراقەوە، بڕیاریاندا گەنجە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.

هەر لە پەیوەندییەکەیاندا، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە بارودۆخی کەرکوک و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، کە بۆی هۆی ئەوەی لە لایەن هەندێک کەس و لایەنەوە هەوڵی تێکدنی پرسەکە بدەن و پشێوی بنێنەوە لەو شارەدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوڕابوون لەسەر ئەوەی “نابێت رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروستبكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات.”
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، دەبێت بەزوترین کات کۆتایی بەو “دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە” کە لە کەرکوک دروست بووەو ئارامی شارەکەی تێکداوەو ترسی لای خەڵک دروست کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا