پاتریچۆڤ: ئەمریکا بۆمبی لە ئەفغانستان چاندووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیکۆلای پاتریچۆڤ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایسی ڕوسیا وتی، ئەمریکا بۆمبی کاتی لە ئەفغانستان چاندووە، هەروەها چەک و کەرەستەی سەربازی ەو وڵاتە بەجێهێشتووە کە ڕەنگە بگاتە دەستی داعش و قاعیدە.

پاتریچۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، لە کردنەوەی حەڤدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی دەزگا ئەمنیەکان و هەواڵگرییەکانی ناوچەکە کە پەیوەندییان بەو دەوڵەتانەوە هەیە، ئەمریکا بۆمبی کاتی  لە ئەفغانستان چاندووە لە کاتێکدا بڕێک چەک و کەرەستەی سەربازی مۆدێرنی زۆری بۆ تاڵیبان بەجێهێشتووە.

وتیشی لەم بارودۆخەی ئێستادا ئەو چەکانە بە ئاسانی دەگاتە دەستی، داعش و قاعیدە یان گروپە چەکدارەکانیتر، کە دەبنە هۆی دروستکردنی مەترسی بۆسەر دەوڵەتەکانیتر

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا