نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنێوەندی دڵەڕاوکێ لەبارەی ئەگەری ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خەڵوز و گازی سروشتی لە چین و هندستان و ئەوروپا ببێتەهۆی هەڵئاوسان و خاوکردنەوەی گەشەی جیهان، داواکاری لەسەر نەوتیش کەمبووەوە و نرخەکەی دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز تایبەت بە داتاکانی پتڕۆڵ و سوتەمەنی، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا و نرخەکەی گەیشتە 84 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا