دوای بەدەستنەهێنانی هیچ کورسیەک گۆڕان بڕیارێکی چارەنوسساز دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئێستادا گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چەند بڕیارێکی چارەنوسساز رادەگەیەنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چۆمان محەمەد، رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای راگەیاندنی دەرەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جارێ‌ نازانم چیدەكەین و چی ناكەین، بەڵام ئەگەربمانەوێت متمانەی خەڵك بەدەست بهێنینەوە، بەهێزێكی جیاوازتر و كاریگەرتر دەربكەوین كۆمەڵێك هەنگاو هەیە دەبێت بینێین “ئۆپۆزیسیۆن بوون” یەكێكە لە هەنگاوەكان.

وتیشی: ئێمە خۆمان بڕیاری بەشداریكردنمان داوە لە حكومەت بەڵام دوای هەڵسەنگاندنەكان بۆمان دەركەوت بەشداریكردنمان بەزیان شكاوەتەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان.

دوای راگەیاندنی دەرەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان كە لە ناو هاوپەیمانی كوردستان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی بەشداری كێبڕكێی هەڵبژاردنی كرد، رێژەی كورسییەكانی بۆ سفر دابەزی، ئەمەش وایكرد لە خانەی راپەڕاندن داوای لێبوردن بكەن و دان بەوەدا بنێن كە هەڵە و كەموكوڕی لەوانەوە بووە كە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەكان متمانەی خەڵكیان بەدەستنەهێناوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا