فەتح بۆ کۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند ناکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هادی عامری ،سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، “ئەو ئەنجامە هەڵبەستراوانەی هەڵبژاردنەکانی عێراق پەسەند ناکەین باجەکەی هەرچیەک بێت، بە تەواوی هێزمان بەرگری لە دەنگی کاندیدەکانمان و دەنگدەرانمان دەکەین”.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو ئەبو عەلی عەسکەری، وتەبێژی سەربازی کەتائیبی حزبوڵـڵا لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەوەی لە هەڵبژاردنی یاسادانانی عێراق روویدا گەورەترین داگیرکاری و فێڵ بوو دژ بە گەلی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، هاوپەیمانی فەتح توانی تەنها 14 کورسی بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا پێشتر خاوەنی 44 کورسی پەرلەمان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا