ئەردۆغان هەڕەشە لە سوریا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە دەکات، لە سوریا دوای ئەوەی دوو پۆلیسی لەو وڵاتەدا کوژران

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، دوای ئەوەی دوو پۆلیسی تورکیا لە خاکی سوریادا کوژران ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی “ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە ھەڕەشەکانی سەرمان (لە باکووری سووریا) چ بە توانای خۆمان و چ بە توانای ئەو ھێزانەی لەوێن، لە ناوی ببەین”.

دوای كۆبوونەوەیەكی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وتارێكی پێشكەشكرد،لە وتارەکەیدا دەربارەی ئەو دوو پۆلیسە توركیە كرد ڕوونکردنەوەیدا كە لە ریفی حەلەب لە سوریا كوژران، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی كرد.

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا وتیشی “لە بەرامبەر ھێرش بۆ سەر پۆلیسەکانمان و بە ئامانجگرتن و دەستدرێژی بۆسەر خاکەکەمان، سەبرمان نەماوە. لە کورترین ماوەدا ھەنگاوی پێویست بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دەنێین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا