فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ئەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمرۆ، ئاگادارییەکی سەبارەت بە گەشتکردن و جێبەجێکردنی چەند ڕێنماییەک بڵاو کردەوە.

جەختیان لەوەش کردەوە کە ھێڵە ئاسمانییەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەرپرسن لە ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم لە ھەر ڕێنمایەک کە لە وڵاتانی دەرەوە جێ بە جێ دەکرێت، و پێویستە پێشوەختە ھاوڵاتیانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت داغڵی هەرێمی کوردستان بن ئەگەر بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسینیان پێ نەبێت، لە لایەن تیمی فرۆکەخانەوە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، ئەگەر بەڵگەیان پێبوو دەتوانن داغڵ بن بەبێ پشکنین، هەروەها سەبارەت بە ڕۆشتن، لە کاتی گەشتکردن، ھاوڵاتی پێویستە پێش کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر، پشکنینی کۆڤید ١٩ ی کردبێت و بە «negative» دەرچووبێت، بۆیە لەکاتی ڕۆشتندا تەنھا بە وەرگرتنی ڤاکسین ڕێگەپێدانی گەشتی پێنادرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی یەوە بۆ ھاوڵاتیان و کۆمپانیاكانى ھێڵی ئاسمانی
لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای کۆڤید ١٩ و بوونی ڕێنمایی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوەی عیراق و پرسیار کردنی زۆری ھاوڵاتیان ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پابەندی جێ بە جێ کردنی ڕێنمایەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوڵاتیان لەکاتی ڕۆشتن یاخود گەڕانەوە لە گەشتکردن، پێویستە لە ژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدابن، لێرەدا جەخت دەکەینەوە کە ھێڵە ئاسمانی یەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەرپرسن لە ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم لە ھەر ڕێنمایەک کە لە وڵاتانی دەرەوە جێ بە جێ دەکرێت، و پێویستە پێشوەختە ھاوڵاتیانی لێ ئاگادار بکەنەوە، لەو ڕوانگەیەشەوە بە باشمان زانی ھاوڵاتیانی بەڕێز لە جێ بەجێ کردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ئاگادار بکەینەوە :
١- بۆ ڕۆشتن : لە کاتی گەشتکردن، ھاوڵاتی پێویستە پێش کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر، پشکنینی کۆڤید ١٩ ی کردبێت و بە «negative» دەرچووبێت، بۆیە لەکاتی ڕۆشتندا تەنھا بە وەرگرتنی ڤاکسین ڕێگەپێدانی گەشتی پێنادرێت، بەڵکو پێویستە پشکنینی (PCR)ی لە یەکێک لە نەخۆشخانە حکومی یە ڕێگەپێدراوەکان کردبێت، بە پێچەوانەوە بەپێ ی ڕێنماییەکان فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی پێشتر لە ووڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە ڕێگەی پێدراوە یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نی یە.
٢- بۆ ھاتنەوە: ئەو ھاوڵاتیانەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگە (کارت)ی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داغڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت، وە ئەو کەسانەی ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نەبێت، لەکاتی ھاتندا وپێش داغڵ بوونی تیمەکانی تەندروستی لەناو فڕۆکەخانەدا، پشکنینی (PCR)یان بۆ ئەنجام ئەدەن.
تێبینی یەکان:
١- کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتیان کە لە سەر ھێڵەکانیان گەشت دەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.
٢- سەبارەت بە منداڵان تا تەمەنی (١٠) ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵە ئاسمانی یەکان ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەر کردنی ئەو منداڵانە بۆیە جەخت دەکەینەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نی یە لە ڕێگرتنی منداڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە .
لەگەڵ ڕێزدا
ھیوای سەفەری خۆش و تەندروستی باش بۆ ھەموو لایەک دەخوازین
فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا