گۆڕان بۆ دەنگدەرەکانی: گۆڕانکاریی دەکەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

‎بەهۆی خراپی ئەنجامەكانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردنی لە دەنگدەرەو لایەنگرانی خۆیان كرد.

خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەریخست كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەهێناوە و سەرنەكەوتوون.

دەشڵێن، “لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەكاران و هەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین و دانبەوەدا دەنێین كە هەڵە و كەموكوڕی لە ئێمە بووە كە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیبەكان بۆیە متمانەی خەڵكمان بەدەستنەهێناوە”.

‎ خانەی راپەڕاندنی گۆڕان جەخت لەوەدەكەنەوە، پێویستیان بە گۆڕانكاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەكە و سیاسەتەكانیان هەیە، چونكە دەنگدەرانیان هەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە، وەكچۆن زۆرینەی هاوڵاتیان هەمان شتیان كردوە.

‎لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەی گۆڕاندا هاتووە، ئەم واقعە تاڵە، پێویستی بە بڕیار و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، “ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و لە نزیكترینكاتدا گۆڕانكاری ریشەیی بكەین”.

رۆژی 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان دەركەوتووە بزوتنەوەی گۆڕان هیچ كاندیدێكی دەنگی پێویستی بەدەست نەهێناوەو دەرنەچوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا