تاران: گومانمان هەیە لە دڵسۆزی ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوی ئێران ڕایگەیاند، گۆمانیان لە دڵسۆزی و مەرامەکانی ئەمریکا هەیە سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوکی.

ئەمیر عەبدوڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا “جدی نیە”، بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکی، ئاماژەی بەوەشدا، تاران گومانی هەیە لە ڕاستگۆیی و مەرامەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان لە کاتی دانوستان کردن سەبارەت بە دۆسیەی ناوکی ئێران لە ڤێنا عەبدوڵایان وتی، ئێمە لە ئێستادا پێداچوونەوە بۆ خولی دانوستانەکانی پێشوو دەکەین، بە تایبەت دانوستانی کۆتایی ڤێنا.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەوان دانوستانە دیپلۆماسیەکان بە گرنگ دەبینن، بەردەوام دەبن لە گەڕانەوەو پێداچوونەوە بە دانوستانەکاندا.

وتیشی واشنتۆن شکستی هێناوە، لە پێدانی ئەو هەستە بە ئێران کە ئەوان لەگەڵ ڕۆژئاوا دەگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، وتیشی ئەگەر هاتوو گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنەکە ئایا پەیمانەکانیان جێبەجێ دەکەن.

ڕوونیشی کردەوە، بایدن ڕەخنەی لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشوو گرتووە، سەبارەت بە دۆسیەکانی لەسەر ئێران کە هەمان کاتدا ۆخی کاریان لەسەر دەکات.

عەبدوڵایان وتی دەپرسم”ئەگەر بایدن دەیەوێت دانوستان بکات قەدەغەی نوێ مانای چەیە؟ بەڕاستی ئەمە نامەیەکی نەرێنیە بۆ لایەنەکانی حکومەتی نوێی ئێران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا