ناوچەی سەوز لە بەغدا داخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی سندوقەکانی دەنگدان و ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ناوچەی سەوز لە بەغدا داخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ناوچەی سەوز لە بەغدا داخراوە، ئەمەش لەپێناو پارێزگاریکردن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدان.

وتیشی: بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان بەشێوەیەکی کاتی داخستووە و بە فەرمانی باڵا و بۆ ئەو کەسانە نەبێت کە باجیان پێیە یاخود تایبەتن، کەسی دیکە ناتوانێت بچێتە ناوچەی سەوز.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 8ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و دوێنێ یەکشەممە، دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا