تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڕێدمی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی لەزنجیرە مۆبایلەکانی ڕێدمی تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی ڕێدمی کەی50 پڕۆ پڵەس دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ڕێدمی کەی50 پڕۆ پڵەس پێکهاتەکەی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، کێشەکەی 205 گرامە، دووریەکەی 8.6/76.9/164.2 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

Redmi K50 Pro+ key specifications leak reveals Snapdragon 898, 108MP  camera, and more - Gizmochina

 

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن898 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفەیەکی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سپی، شین، خۆڵەمێشی و ڕەش بەردەست دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک