کۆمسیۆن لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، هەر زانیارییەک لەسەر ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی بڵاوبکرێتەوە لە کۆمسیۆنەوە نییە و فەرمی نین.

سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “کۆمسیۆن تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی دەنگدانی تایبەت و گشتی بڵاونەکردووەتەوە و ئەوەی میدیاکان ئاماژەیان پێداوە ئەنجامی دروست نین”.

وتیشی: ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەیەکەوە رادەگەیندرێن و کۆمسیۆن بەرپرس نییە لەو زانیارییانەی پیشوەختە بڵاودەکرێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، میدیاکانی عێراق پێشتر چەندین ئاماری بەرایی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان بڵاوکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا