کازمی داوای گۆڕینی واقیع دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەنای ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا کرانەوە، بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا.

جومانە غولای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وتی، ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی زیاترە لە، 8هەزارو 273ناوەند و 55هەزار وێستگە، هەروەها نزیکەی هەزارو 249 چاودێری نێودەوڵتی بەشداری تێدادەکەن، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە دەزگا میدیاییە جیهانییەکان بۆ ڕوماڵکردنی پرۆسەی دەنگدەدان، کە ژمارەیان زیاترە لە 510میدیای جیهانی، میدیا ناوخۆییەکانیش ژمارەیان 147هەزار و 152میدیایە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا کردو وتی پێم باشە یەکەم کەس بم دەنگ بدەم، جەختی لە بەڵێنەکانی بۆ گەلی عێراق کردەوە، داوای لێکردن بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا بکەن، دەنگی ئێوە بە نرخەو نابێت دەرفەتەکان لە دەست بدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە بەبێ قەدەغە کردنی هاتوچۆ ئەنجام بدرێت، پێویستە بەذاری بکەن بۆ گۆڕانکاری لە واقیعی عێراقدا.

کازمی وتیشی، دەنگت داهاتووتە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی بەشداریکردنتانە لە هەڵبژاردن هەموو بەڵێنەکانمان بردۆتە سەر کە بەگەلەکامان داوە، کازمی وتیشی ئەی گەلی ئازیز خانمان پیاوان گەنجان، بەشداری بکەن داهاتووی خۆتان دیاری بکەن کە بە دەستی خۆتانە، دوو دڵ مەبن لە بەشداری کردن لە دەنگدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا