نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم دەنگدانی گشتیش وەك دەنگدانی تایبەت بێكێشە كۆتایی بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا لەبارەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، “خۆشحاڵم دەنگدانی تایبەت سەركەوتووانە كۆتاییهات و هیوادارم دەنگدانی گشتیش سەركەوتووانە و بێكێشە بەڕێوەبچێت.”

لە تویتێكدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی “خۆشحاڵم دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان سەركەوتووانە كۆتایی هات، سوپاس و دەستخۆشی بۆ بەشداریی فراوانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و خوشك و برایانی ئاوارە، هیوادارم دەنگدانی گشتیش سەركەوتووانە و بێكێشە بەڕێوەبچێت.”

لە ئاستی عێراق، لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 75 هەزار كارمەندی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان مافی دەنگدانیان هەبوو، هەروەها 120 هەزار و 126 ئاوارە و 671 زیندانی مافی دەنگدانیان هەبوو.

ژمارەی ئەو بنكە و وێستگانەی بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان تەرخانكرابوون 181 بنكە بوو، 121 بنكەیان تایبەت بوون بە هێزە ئەمنییەكان كە لە 534 وێستگەی دەنگدان پێكدەهاتن، ژمارەی بنكەكانی تایبەت بە دەنگدانی ئاوارەكان 60 بنكە بوون، كە لە 257 وێستگەی دەنگدان پێكدەهاتن، لەگەڵ دوو وێستگەی دیكەی تایبەت بە سزادراوان لە دهۆك و سلێمانی.

لە دەنگدانی تایبەتدا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان هەبوو، 225 هەزار و 851 كەس لەوان ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و 105 هەزار و 754 كەسیشیان ئاوارە بوون و ژمارەیەك زیندانیش هەمان مافیان هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا