پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سندوقەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان داخران و پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، کاتژمێر 6:00 بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان داخران و پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهات.
پێشتریش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەهیچ شێوەیک وادەی دەنگدان درێژناکرێتەوە و لە وادەی خۆیدا پڕۆسەکە کۆتایی پێدێت.
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستیپێکرد و ملیۆنێک و 75 هەزار و 727 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
ئەو چین و توێژانەی ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەبوو، ئەندامانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و بەشێک لە زیندانیان و ئاوارەکان بوون.
سەرباری ئەوەی سەرەتا لە چەند وێستگەیەکی دەنگدان کێشەی تەکنیکی دروستبوو کە بووەهۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی دەنگدان، بەڵام سەرئەنجام پێشوازییەکانی گەرم لە پڕۆسەکە کرا.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت، دوابەدوای تەواوبوونی پڕۆسەکە دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان بکرێت.