کۆمسیۆن ئاماری دەنگدانی تایبەت بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەتی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 435 هەزار دەنگدەر بەشداری دەنگدانی تایبەتیان کردووە..

ئەمڕۆ هەینی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئاماری نیو رۆژی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، زۆرترین دەنگدان لە پارێزگای بابل بووە و تا ئێستا رێژەی دەنگدان لەو پارێزگایە گەیشتووەتە %48.

هاوکات، پارێزگای بەغدا – رەسافە، کەمترین رێژەی دەنگدانی تیادا تۆمارکراوە و رێژەکە گەیشتووەتە %31.

بەپێی ئەو ئامارە رێژەی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە %34 و رێژە کە لە پارێزگای سلێمانی یەکسانە بە %37 و لە دهۆکیش یەکسانە بە %32.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێشتا پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عێراق بەردەوامی هەیە و زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە و بڕیارە تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارە سندوقەکانی دەنگدان کراوە بن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا