پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، هەموومان ئاهەنگ دەگێڕین لەپێناو داهاتووی عێراقییەکان و پاراستنی کەرامەتمان.
ئەمڕۆ هەینی، مستەفا کازمی سەردانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد و لەگەڵ لیژنەی ئەمنی باڵای پاراستنی هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کازمی گرنگی بەشداریکردنی بەرفراوانی دەنگدەرانی دووپات کردەوە و وتی: رێژەی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا باشە.
هاوکات، داوای لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کرد رێگە نەدەن بە هیچ جۆرە پێشێلکارییەک و هەڕەشەی هیچ لایەنێک کە ئامانج لێی دانانی کاریگەری بێت لەسەر هەڵبژاردنەکان.
ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.