بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت پێشبینی گۆڕانکاری دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنیەکان و زیندانیان و ئاوارەکان دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، لە سلێمانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستی پێکرد، نزیکەی 84هەزارو 775کەس مافی دەنگدانیان لە هێزە ئەمنیەکان لە 41 ناوەند 198وێستگە، هەروەها 11هەزارو 115ئاوارە لە 9بنکە و 29وێستگە بۆیان هەیە دەنگ بدەن، 94زیندانیش لە بنەکەیەک لە دوو وێستگە دەنگ دەدەن.

لیژنە ئەمنیەکان ئاماژەیان بەوەشدا، پلانێکی ئەمنی تایبەتیان داڕشتووەو ڕێوشوێنی تایبەتیان گرتۆتە بەر، بۆ پاراستنی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت.

63 کاندید کە لە 40 پیاو و 23 ژن پێکهاتووە لە پێنج ناوچەی جیا جیا لە شاری سلێمانی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی 18کورسی.

زۆرێک لەو کەسانەش کە بەشداری دەنگدانی تایبەتیان کردووە ئەمرۆ، پێشبینی ئەوەیان کردووە کە ئەمجارە گۆڕانکاری ڕوو دەدات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا