پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندی ئەندامە کوردەکان دەکاتەئامانج

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا چەند پێشنیازێکی نوێی راگەیاند دژی چوار لە ئەندام پەرلەمانە کوردەکان، پێشنیازەکەش بریتییە لە لابردنی پارێزبەندی لەسەر ئەو چوار پەرلەمانتارە بەر لە کۆتاییهاتنی هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێی یاسادانان.

سیان لەو پەرلەمانتارانە کە ئەوانیش، میرال دانیش بشتاش و هودا کایا و غارو بایلان، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلانن و چوارەمیشیان ساڵحە ئایدنیزە کە ئەندامی پارتی ناوچە دیموکراتییەکانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێویستە دەنگ لەسەر ئەو پێشنیازانە بدرێت بەر لە لابردنی پارێزبەندی، بەپێی قسەی مستەفا شەنتوب، سەرۆکی پەرلەمان، لە 30ی ئەیلولی رابردووەوە، هەزار و 359 دۆسیە هەبووە بۆ گرتنەبەری رێکار لەلایەن لیژنەی دادوەری پەرلەمانەوە دژی ئەندامان، کە زۆربەیان سەربە پارتی ئۆپۆزسیۆن بوون.

مانگی شوباتی رابردوو، 955 دۆسیە دژی 59 ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان هەبووە، بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، تەنیا ساڵحە ئایدینیز بەتەنیا خۆی، 54 دۆسیە دژی هەبووە.

پێشتریش چەندین پەرلەمانتار لەنێویشیاندا هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، فیگن یوکسکداگ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، دوای ئەوەی پارێزبەندیان لەسەر لابرا، فەرمانی زیندانیان بۆ دەرکرا.

رۆژی 24ی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 کاتێک تۆمەتبارکرا بەوەی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان هەیە، سەڵاحەدین دەمیرتاش دەستگیرکرا و تا ئێستاش سەرباری ئەوەی چەندین جار داوای لابردنی سزاکەی کراوە، هەر لە زینداندا ماوەتەوە.

22ی کانوونی یەکەمی رابردوو، دادگای ئەوروپی داوای لە تورکیا کرد، بەخێرایی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات، چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە سەلمێنەری ئەوەبێت دەمیرتاش لە کاری “تیرۆرستیی”ەوە تێوەگلابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا