زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەر بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سەرجەم رێکار و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت کە بڕیارە سبەی هەینی بەڕێوەبچێت، کراوە.

لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، “دەنگدانی تایبەت سێ چین و توێژ دەگرێتەوە کە ژمارەیان دەگاتە ملیۆنێک و 75 هەزار و 727 کەس”.

وتیشی: ژمارەی ئەو ئاوارانەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە 120 هەزار و 126 کەس دەبێت، هاوکات 676 زیندانی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن.

جومانە غەلای ئاشکراشی کرد، 595 بنکەی هەڵبژاردن کە دوو هەزار و 584 وێستگەیان لەخۆگرتووە، تایبەتکراون بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە سەرانسەری عێراق کە بڕیارە سبەی هەینی دەنگ بدەن.

هاوکات، 86 بنکە کە پێکهاتوون لە 309 وێستگە بەسەر 27 کەمپی ئاوارەکان دابەشکراون و تەرخانکراون بۆ دەنگدانی ئاوارەکان، جگە لەوەش شەش وێستگەی دەنگدان بۆ زیندانیان تەرخانکراون.

بڕیارە سبەی هەینی 8ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و رۆژی یەکشەممەی داهاتووش کە دەکاتە 10ی مانگ، هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا