دەزگا ئەمنیەکان پلانیان داناوە بۆ پاراستنی هەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە سەڵاحەدین ڕایگەیاند، زیاتر لە 50هەزار ئەندامی ئەمنی، بەشداری هەڵبژاردنی تایبەت دەکەن، لە ڕۆژی هەینیدا.

حامد غانم بە ڕێوبەری نوسینگە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، زیاتر لە 50هەزار ئەندام لە پۆلیس و سوپا، بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن، لە 30ناوەند و 124وێستگەی دەنگدان.

جەختی لەوەش کردەوە، نوسینگەکەیان هەموو ئامادەکارییەکی لۆجیستی کردووە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگاکە.

بەپێی زانیارییەکان، دەزگا ئەمنیەکان پلانیان داناوە بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان لە تەواوی پارێزگاکەدا، هەروەها ژمارەی دەنگدەران لە سەڵاحەدین بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، 922هەزارو 594کەس دەبن، بەپێی ئامارەکانی نوسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا