تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گەورەی چینی شیاومی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی شیاومی سیڤی پرۆ دەخاتەڕوو.

مۆبایلی شیاومی سیڤی پڕۆ کێشەکەی 189 گرامە، دووریەکەی(8.2/72/162.5) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی 3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 64 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفەیەکی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت یان 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا