بافڵ تاڵەبانی: چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە بۆ لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە‌ ژمارەیەک کەسایەتی عەشیرەتی کۆکۆیی کرد.

لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە رۆڵی کەسایەتییەکانی خزمانی کۆکۆیی لە کۆمەڵگەی کوردەواری بەرز نرخاند لە پاراستنی بەھا بەرزەکانی جوامێری و پێکەوەژیان و بەشداری کاریگەریان لە شۆڕش و خەباتی کوردایەتی.

راشیگەیاند، کەسایەتییەکانی خزمانی کۆکۆیی لە شۆڕشی نوێدا ھەمیشە پشت و پەنای یەکێتی بوون و لە قۆناغە جیاجیاکاندا لە سەنگەری بەرگری بوون و بۆ ساتێکش پشتیان لە یەکێتی نەکرد، ئەمەش جێگای ستایش و پێزانینمانە.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، چۆن لە رابردوودا خزمانی کۆکۆیی پشتیوان و ھاوکاری یەکێتی بوون، داوامان لێتان ئەوەیە بەھەمان شێوە لەم ھەڵبژاردنەشدا لەگەڵمان بن و متمانە ببەخشن بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان تا زامنی بەھێزی پێگەی کورد لە بەغدا و مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بکەین.

پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی یەکێتی و رێکخراوەیی، هاوسەرۆک بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و رایگەیاند، بڕیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خزمەتی چاکەی گشتی و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی یەکێتی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانە و بەرنامەی یەکێتی کە بەرنامەی خزمەتە فراوانتری دەکەین و دەبێت یەکێتی، کە یەکێتی خەڵکە، ئەرکی خۆی کە خزمەتکردنە بەجێبگەیەنێت، چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە کە حزب بۆ بەرژەوەندی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا