تورکیا: دەستمان بەسەر بارەگایەکی گەورەی پەکەکە لە ئاڤاشین گرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، 12 چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانیان دەستگیرکردووە و دەستیان گرتووە بەسەر یەکێک لە بارەگاکانیاندا لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی تورکیا هێرشێکی توندیان کردووەتەسەر بارەگایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە، هێزەکانی تورکیا بارەگای پەکەکەیان لە ناوچەی ئاڤاشین و باسیان کۆنتڕۆڵکردووە.

لەدوای پێکدادان و روبەڕوبوونەوەی نێوانیان، سەرئەنجام 12 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بە خۆیان و چەکەکانیانەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستگیرکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا