سوودەکانی گێزەری سوور

پۆڵەتیک پرێس

گێزەری سوور جۆرێکی زۆر باو نییە، بەڵام سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە یارمەتی باشترکردنی بینین دەدات، ڕێژەیەکی زۆریش ڕیشاڵەکانی تێدایە کرداری هەرس باشتر دەکات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

گێزەری سوور کانزا گرنگەکانی تێدایە ڕێگری لە زەردبوونی ددانەکان و بۆنی ناخۆشی ناو دەم دەکات، ماددەی لیکۆبینی تێدایە کە گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان هەیە، ئەو ڕەنگەی سوورەی هەیەتی دژەئۆکسانە و چارەسەری چەندین نەخۆشی وەک هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە دەکات.

منها تقوية المناعة .. 10 فوائد صحية للجزر الأحمر | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

گێزەری سوور تامی لە گێزەری پڕتەقاڵی خۆشترە و لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت، چونکە کالۆری کەمی تێدایە و نابێتە هۆی زیادبوونی کێش و ئەم سوودانەش لەخۆ دەگرێت:

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە سوودی بۆ تەندروستی چاو هەیە و بەهێزی دەکات.

-ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.

-لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

-جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

-یارمەتی تەندروستی گەدە و کرداری هەرس دەدات.

-سووڕی خوێن چالاک دەکات و کۆنتڕۆڵی پەستان و شەکری خوێن دەکات.

-یارمەتی تەندروستی پێست و قژ دەدات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک