ئەمڕۆ دوا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دەنگدەران دەتوانن ئەمڕۆ لە بنکەکانی تۆماری دەنگدەران کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە تا کاتی کۆتایی هاتانی دەوام، چونکە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان. بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری بکەن لە پرۆسەی هەڵبژاردن.

رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانەوە، بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەنگ بدەن بۆ بە دەستهێنانی مافەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا