پلاسخارت: پشتگیری هیچ حزب و کاندیدێک ناکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی، پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە تەنها ئەرکی عێراقیەکانە.

جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشدا، ئەرکیان تەنها چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکان دەبێت، ناتوانن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق چاودێری بکەن، وتیشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمسیۆن کردووە پشت بە شەفافیەت ببەستێت، ڕوونکردنەوەی جیاواز بدات لەسەر ئەوانەی شیاوی دەنگدانن و کارتی دانگدانیان وەرگرتۆتەوە.

پلاسخارت وتیشی هیوای ئەوەی هەیە دوای هەڵبژاردن حکومەتێک پێکبهێنرێت، کە توانای کارکردن و کاریگەری بەهێزی هەبێت، جەختی لەوەش کردەوە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای شەرعیەت و پرۆسەی هەڵبژاردن بژمێردرێت و وتیشی، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری هیچ حزب و کاندیدێک ناکات.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک