پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، 38 بەرپرسی حکومی نوێ لە ئەفغانستان دادەمەزرێنن، کە لە نێویاندا جێگری سەرۆکی حکومەتی تێدایە، کەسەکیتریش بۆ پۆستی وەزیر.
زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مەولەوی ساحیب عەبدولکەبیر بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت لاروباری سیاسی دیاریکرا، هەروەها مەلا عەبدولمەجید ئەخەند بووە وەزیری، شەهیدان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.
هەروەها وتی مەولەوی موتیع حەق بە سەرۆکی مانگی سوری ناوچەکە دروست کراوە، مەلا نورەدین تورابی کە بەم دواییانە حکومی لە سێدارەدانی ڕاگەیاند وەک جێگرەکەی دەستنیشان کراوە.
ئەوەی کە ماوەتەوە وەک بەرپرسی ئیدارەی ناوخۆی هەرێمەکانی ئەفغانستان و جێگررەکانیان دیاری کراون، هەروەها زۆربەشیان بەرپرسی پشتۆنن
هەموو سەرکردەکانیش لە لایەن سەرکردەی تاڵیبانەوە، هیبەڵا ئاخەند زادەوە پەسەند کراون.
تاڵیبان لە 7ی ئەیلولی مانگی ڕابردوو، دامەزراندنی حکومەتی کاتی ڕاگەیاند، لە پاش سێ هەفتە دەست بەسەرا گرتنی کابول و هەڵاتنی ئەشرەف غەنی.