ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی گرووپەكەی گۆڤەند بڵاو دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی گروپێكی بەناوی ( C.T.S) بڵاوكردەوە كە بە گروپەكەی گۆڤەند ناسراوە، لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە “ڤیدیۆی ئابڕووبەر” و ” نهێنی تاكەكەسی خەڵك”یان بەدەستهێناوە بە ئامانجی بڵاوكردنەوەیان.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە: لە ماوەی رابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و راگەیاندنەكاندا كۆمەڵێك زانیاری لەبارەی گروپێك لە ژێر ناوی(C.T.S) بە سەرپەرشتی كەسێك بەناوی گۆڤەند كە كاریان بریتی بووە لە دروستكردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار لە فەزای ئینتەرنێت بۆ هەڵخەڵەتاندنی كچ و كوڕ و گەنجەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەدەستهێنانی وێنە و ڤیدیۆی ئابڕووبەر و نهێنییە تاكە كەسییەكانی خەڵك و بڵاوكردنەوەیان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئامانجی ئەو گروپە وەرگرتنی پارە و باج و ناچاركردنی گەنجان بووە بۆ ئەنجامدانی كاری نەشیاو لە رێگەی گوشارهێنان و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیان.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لێرەدا هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە كە بە هەوڵ و شەونخونی تیمەكانی ئەنجومەنی ئاسایش و بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆ دوای بەدواداچوونێكی ورد و دوور و درێژ توانرا سەرچاوە و ناسنامەی سەرجەم ئەندامانی ئەو تۆڕە مەترسیدارە ئاشكرابكرێن و دەستگیربكرێن كە دانیان بە تاوان و كارە نەشیاوەكانیان ناوە هەروەها لە كاتی دەستگیركردنی ئەو تاونبارانە دەست بەسەر بەڵگە و وێنە و ڤیدیۆی جۆراوجۆردا گیراوە كە سەلمێنەری تاوانەكانیانە.

باسلەوەشكراوە، ئەو گرووپە بەهۆی كردەوە نەشیاوو نامرۆڤانەكەیانەوە بووەتە هۆی روودانی چەندین حاڵەتی خۆكوشتن و جیابوونەوە و لێكترازانی خانەوادە و تێكدانی شیرازەی كۆمەڵایەتی و بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی و هەروەها ترس و دڵەڕاوكێ‌ لە ناو خەڵك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا