نرخی نەوت لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە زیاتر لە 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 79 دۆلار و 37 سەنت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات، لەدوای ئەوەی ماوەیەکە روبەڕوی فشاری بەشێک لە وڵاتان بووەتەوە بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر.

پێشتریش مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابووری و دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە نزیکەی 100 دۆلار.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک