فڕۆكەخانەی سلێمانی كرایەوە و یەكەم گەشت دیاریكرا

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لەمڕۆوە فڕۆكەخانەكە بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و ئەمشەو یەكەم گەشت بۆ توركیا ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لەمڕۆوە فڕۆكەخانەكە بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و ئەمشەو یەكەم گەشت بۆ توركیا ئەنجام دەدرێت.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاب، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێدەكەنەوە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە گەشتیاران تەواوی ڕێنماییە خۆپارێزییەكان پەیڕەو بكەن و 4 كاتژمێر بەرلە گەشتەكان ڕێكارەكان تەواو بكەن، لەگەڵ بەستنی دەمامك و هێنانی پشكنینی پزیشكی تایبەت بە كۆرۆنا لە فڕۆكەخانەی سلێمانی ئامادەبن و هەر گەشتیارێكیش لە یەك كەس زیاتری لەگەڵ نەبێت، كە دێتە ناو فڕۆكەخانە.

وتیشی، “دەستپێكردنەوەی گەشتەكان، كە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە ڕاگیراون پێویستیان بە كاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانین كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكەین و هەروەها رێگریش لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بكرێت”.

ئاشكراشی كرد، بە گوێرەی خشتەی گەشتەكان، كاتژمێر 12:15 خولەكی ئەمشەو یەكەمین گەشت لە فڕۆكەخانەنی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ شاری ئیستەنبوڵ لە وڵاتی توركیا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا