تاڵیبان نەهێشتنی شانەی داعش ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کابول شانەی داعشیان لە ناو بردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە دوای چەند کاتژمێرێک لە تەقینەوەی دەرەوەی مزگەوتێک دێت لە پایتەختی ئەفغانستان، کوژراوی لە دوای خۆی بەجێهێشت.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەکە وتی، یەکەی تایبەت لە هێزەکانی تاڵیبان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا دژی داعش لە گەڕەکی 17ی باکوری کابول.

وتەبێژی بزوتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی دوو شەممە جەختی لەوەش کردەوە، لە نزیکترین کاتدا تەواوی ڕێکخراوی داعش لە ناو دەبەن.

ڕێکخراوی داعشی خۆراسان، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی بۆ سەر بزوتنەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک