پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە 100دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکارێکی حکومەت، پێشبینی دەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە نزیکەی 100دۆلار.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابوری و دارایی و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، چاکسازی لە کەرتە داراییە نانەوتییەکان دەست پێدەکەن، ئاماژەی بەوەدا بەڕێوبەرایەتییەکان ناتوانن پارە بۆ بەرژوەندی خەزێنەی دەوڵەت کۆبکەنەوە، پێشیبینی ئەوەشی کرد کە ڕەنگە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بگاتە 100دۆلاری ئەمریکی.

ساڵح لە لێدوانێکدا وتی، دارایی گشتی لە %93پشت بە نەوت ئەوەستێ، لە ئێستاشدا جیهان توشی قەیرانی وزە بووە، ئەمەش لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، لایەنی ئەرێنی ئەوەیە ڕەنگە نرخی نەوت بگاتە 100دۆلار ئەمەش جێگەی سەرسوڕمان نیە، بەڵام ئەمە نا ئاسایی نیە جونکە پێشتر عێراق نەوتی بە 143دۆلار فرۆشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا