پزیشکەکان یەک کیلۆ بزمار لە گەدەی پیاوێک دەردەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە حاڵەتێکی سەیر و نامۆدا پزیشکەکان سەریان سوڕما کاتێک نەخۆشێکیان گەیاندە نەخۆشخانە بەدەست ئازاری گەدەیەوە دەیناڵاند، دوای پشکنین پزیشکەکان شۆک بون چونکە بۆیان دەرکەوت یەک کیلۆ بزمار و کانزای دیکەی قوت دابوو.

هەندێک حاڵەت کەسێک بە هەڵە بزمارێک یان کانزایەکی دیکە قوت دەدات ئەمە بارێکی ئاساییە، بەڵام کەسێک یەک کیلۆ بزمار قوت بدات ئەمە ئاسایی نییە، ئەو پیاوە دوای هەبوونی ئازارێکی زۆر لە گەدەیدا گەیەندرایە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کلایبیدا، دوای ئەنجامدانی تیشکی ئێکس دەرکەوت چەندین پارچە کانزا لە گەدەیدا هەیە، درێژی هەندێکیان دەگاتە نزیکەی 10 سانتیمەتر.

پزیشکەکان نەشتەرگەرییەکیان بۆ ئەنجامدا سێ کاتژمێری خایاند توانیان هەموو بزمار و کانزاکانی دیکە لە گەدەی پیاوەکە دەربهێنن، باسیان لەوەش کرد ئەم پیاوە دوای وازهێنانی لە خواردنەوە کهولیەکان ماوەی مانگێکە پەنای بردۆتە بەر خواردنی ئەم کانزایانە بۆئەوەی جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە سەری، لەکۆتایدا پزیشکەکان توانیان نەخۆشکە ڕزگار بکەن و لەئێستادا دۆخی جێگیرە، جەختیان لەوەش کردەوە لەماوەی کارکردنیاندا حاڵەتی لەو جۆرەیان نەبینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا