پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی گالاکسی ئێم52 فایف جی دەخاتەڕوو، بەهۆی تایبەتمەندیە زۆر و نرخە ڕکابەریەکەیەوە پێشبینی دەکرێت ناوبانگێکی زۆری هەبێت.
مۆبایلی گالاکسی ئێم52 فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 173 گرامە، دووریەکەی(164.2/76.4/7.4) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلید پڵەسە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 393 مۆمە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(5+12+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفەیەکی 32 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، مۆبایلەکە لەمسە و دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی2ی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەەشی نزیکەی 310 یۆرۆ دەبێت.