دوا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە دوایین مۆڵەتە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان.

لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021، دوایین مۆڵەتە بۆ ئەو کەسانەی تا ئێستا کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە و هەتا کۆتایی دەوامی فەرمی دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ئاشکراشی کرد، “تا ئێستا کەمتر لە دوو ملیۆن کارتی دەنگدان لە ئۆفیس و بنکەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ماون”.

بڕیارە رۆژی 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا