تورکیا سەرۆك شارەوانییەكی هەدەپە بە 17 ساڵ زیندانی سزا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانی گەڤەر لە باكووری كوردستان كە لەسەر لیستی هەدەپە زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو، سزای 17 ساڵ و 6 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا، بە تۆمەتی كاركردن بۆ پەكەكە.

رەمزیە یەشار، هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانی گەڤەر لە جۆلەمێرگ، دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 لە كارەكەی دوور خرایەوە و زیندانیكرا، دواتر بە مەبەستی دادگاییكردنی گواسترایەوە بۆ دەرەوەی جۆلەمێرگ.

دادگای تاوانەكانی توركیا بە تۆمەتی كاركردن بۆ پەكەكە، سزای زیندانیكردنی 17 ساڵ و شەش مانگی بەسەردا سەپاند.

هاوكات جگە لە ناوبراو 29 كەسی دیكە لەسەر هەمان دۆسیە بە 8 ساڵ و نۆ مانگ زیندانیكردن سزا دران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا