تاڵیبان ڕەتی کردەوە ڕێگری لە ژنان بکات بچنە زانکۆ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاڵیبان دوای ڕۆژێک لە بڵاو بوونەوەی تویتەکەی ڕاوێژکاری نوێی بزوتنەوەکەیان لە زانکۆی کابول، ڕەتی کردەوە ڕێگری لە ژنان و مامۆستایانی ژن بکات بچنە زانکۆی کابول.

تاڵیبان ڕەتی کردەوە، هەربڕیارێکیان دەرکردبێت، سەبارەت بە ڕێگری کردن لە کچان و مامۆستایانی ژن، کە بچنە ناو زانکۆی لابول، ئەم ڕەتکردنەوەیەش دوای بڵاو بوونەوەی تویتێکی، محەمەد ئەشرەف ڕاوێژکاری نوێی بزوتنەوەکە دێت کە وتبووی دەبێت ڕێگری لە ژنان بکرێت بۆ چوونە ناو زانکۆ.

لە تویتەکەیدا کە رۆژنامەکان بڵئویان کردبۆوە، وتبووی، کە نابێت ژنان پێ بخەنە ناو زانکۆکان، هەتا ژینگەیەکی ڕاستی ئیسلامی بۆ هەمووان دەستەبەر نەکرێت.

سوهەیل شاهین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، ئەو لاپەڕەیەی محەمەد ئەشرەف ساختەیەو، لاپەڕەی فەرمی خۆی نیە، ژنان بۆیان هەیە بخوێنن و کار بکەن.

زانکۆی تاڵیبان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان ڕایانگەیاند، سەرۆکەکایان هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نیە، هەر پەیامێک هەبێت ئەوان لە لاپەڕەی فەرمی زانکۆوە بڵاوی دەکەنەوە.

لە هەفتەکانی پێشودا، بزوتنەوەی تاڵیبان محەمەد ئەشرەفیان کردە ڕاوێژکاری زانکۆی کابول، یەکێتی مامۆستایان ناڕەزاییان دەربڕی بە هۆی ئەوەی شارەزایی تەواوی نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا