ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و رەشنووسی پڕۆژەی ستراتیژی نیشتیمانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق 2021-2025 دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئەیلولی 2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە دەکرێت:

یەکەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

دووەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژەیاسای چەک لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

سێیەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق 2021- 2025).

چوارەم: خستنەڕووی راسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا