وەرزشی یەكگرتووی كوردستان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
وەك لای هەموان ڕوون و ئاشكرایە لە ماوەی ڕابردوودا جەماوەری هاندەری تۆپی پێ‌ لە كوردستان و نێوەندی وەرزشی لە نێوان دوو كۆبوونەوەی جیاوازی یەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان شۆك داما بوون بە تایبەت كە كۆبوونەوەی یەكەم بە ئاقارێكدا ڕۆیشت و كۆبوونەوەی دووەم بە ئاقارێكی تردا.

هەردوو كۆبوونەوەكە ڕەهەندی جیاوازیان لە خۆ گرت بوو یەكەمیان ڕەسمی بوو بێ‌ گرێ‌ و كێشە بوو تیایدا یانەی نەورۆزی پێشەنگی خولی نایابی كوردستان كرایە پاڵەوانی خولەكە كە تا پێش كەرەنتینا گەورەكە ئەو لە پێشەنگی خولەكە بوو، بەڵام ناڕێكی و هەڵە مامەڵە كردن لەگەڵ دۆخەكە وای كرد ئەو بڕیارە كەلێنی زۆری تیادا بێت ئەمەی وای كرد سەرەڕای ئەوەی بڕیارەكە كۆتایی بە هەموو شتێك هێنا، بەڵام كۆبوونەوەی دووەم كە ئەمیان لایەنی یاسایی تەواو نەبوو، بەڵام ڕاستتر بوو بڕیاری یەكەمی هەڵوەشاندەوە.

لە پاش ئەو دوو كۆبوونەوەیە ئیدی دەنگۆی دوو ئیدارەیی و هەڵوەشاندنەوە و نەمانی خولی نایابی كوردستان و پەككەوتنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هاتە ئاراوە و باسێكی زۆری لە بارەوە كرا، بەڵام بێ‌ ئەنجام بەو پێیەی هیچ كام لە دوو لایەنەكە نەرمییان نەدەنواند.

سەفین كانەبی - سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان

لێرەدا دەبوو كەسانێك بێنە دەنگ و نەهێڵن دۆخەكە بەو ئاقارەدا بڕوات كە هەموان تیایدا دۆڕاو دەبن هەر بۆیە دكتۆر هاوكار سالار مامۆستا لە سكوڵی وەرزش لە زانكۆی سلێمانی و داوەری نێو دەوڵەتی فۆتساڵ هاوشان لەگەڵ دانەر ئەسڵان ڕۆژنامەنووسی وەرزشی هەستان بە هەوڵدان بۆ كۆكردنەوەی هەموان لەگەڵ یەك و ڕێگیری كردن لە دوو پارچە بوونی وەرزش و وەرزش دۆستان كە ئەو دۆخە كەس پێی قبوڵ نییە تەنانەت ئەوانەش كە خۆیان دۆخەكەیان خولقاند.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی كۆنفرانسێك لە لایەن دكتۆر هاوكار سالار ساز درا بە هاوبەشی دانەر ئەسڵان و كاردانەوەیەكی باشی هەبوو لە نێو وەرزشكاراندا، بەڵام پاش نیوەڕۆی سێ‌ شەممە 2020/9/1 كۆنفرانسی دووەم لە شاری هەولێری پایتەخت سازدرا كە ئەمەیان ئیدی وەك ئەوەی خاڵی كۆتایی بخاتە سەر پیتی وەرزشی كوردستان دۆخەكەی لە خراپترینەوە گەڕاندەوە بۆ باشترین دۆخ بە تایبەت پاش ئەوەی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەریشی ئەنجامداوە، بەڵام ئامادەی كۆنفرانسەكە بوو بۆچوونی خۆی لە بارەی ئەو دۆخەوە خستە ڕوو هەروەك واژووی خۆی لە سەر پارچە كاغەزێكی سپی كرد و پێشكەش بە هەردوو میوانەكەی سلێمانی كرد كە ئێستا پارێزراوە بۆ مێژوو و وتی: (ئەگەر من بە جۆرێك لە جۆرەكان ئاگاداری ئەو بڕیارەی یەكەم بووم ئەگەر من بە جۆرێك لە جۆرەكان هۆكارم بۆ ئەم دوو كەرت بوون و دووبەرەكییە ئەوا كاغەزە سپییەكە با لای دكتۆر هاوكار و ئەسڵان بێت من دەست لە پۆستی سەرۆكایەتی تۆپی پێی كوردستان دەكێشمەوە ئەگەریش نا ئەوا من بە سوپاسەوە داوای كۆبوونەوە لە برادەران دەكەم لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان تا بە هەموان كۆتایی بەم دۆخە بهێنین).

شایەنی ئاماژە بۆ كردنە پاش تەواو بوونی كۆبوونەوەكە لایەنی دووەم كە ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێن لە كۆبوونەوەی یەكەمدا ڕایانگەیاند كە ئەوانیش وەڵامی داواكارییەكەی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ‌ دەدەنەوە و ئامادەی كۆبوونەوەی داهاتوو دەبن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا