پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، باندێك لەسەر ساختەكردنی كارتی ڤاكسین دەستگیركراوە و لەژێر لێكۆلینەوەدان، لە داهاتووشدا هێزە ئەمنییەكان وردەكاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەكەنەوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، باندێك لەسەر ساختەكردنی كارتی ڤاكسین دەستگیركراوە و لەژێر لێكۆلینەوەدان، لە داهاتووشدا هێزە ئەمنییەكان وردەكاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەكەنەوە.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم داوای لە هاوڵاتیان كرد هەر كەسێك زانیاری لەبارەی هاوشێوەی ئەو كەسانەوە هەیە هێزە ئەمنییەكان و لیژنە تەندروستییەكان ئاگادار بكاتەوە.
روونیشیكردەوە، بۆ دەرهێنانی كارتی ڤاكسین هاوڵاتیان دەتوانن تەنها سەردانی بنكە تەندروستییەكان بكەن و كارت بۆ ئەو كەسانە دروست دەكەن كە ناویان لە سیستمی ئەلیكترۆنیدا هەیە و ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.
روونیشیكردەوە ، كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا لەكاتی گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی جیهان كاری پێدەكرێت و بۆ دروستكردنیشی پێویستە هاوڵاتیان كارتی وەرگرتنی ڤاكسین و پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان ببەن.