پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمان، ئەمڕۆ سێ شەممە جەختی لەوە کردەوە ڕوسیا و عێراق گرێبەست ئەنجام دەدەن، بۆ پەرەپێدان بە سوپا و هێزە ئاسمانیەکان.
محەمەد ڕەزە ئەل حەیدەر سەرۆکی لیژنەت ئەمنی و بەرگری پەرلەمان وتی،”شاندێکی عێراقی چوونەتە ڕوسیا بە سەرۆکایەتی فەرماندەی هێزە ئاسمانیەکان، گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە، ئەنجامدانی گرێبەستی کڕینی سیستمی S300، بەڵام لە ئێستادا ڕاگیراوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، عێراق گرێبەستی پێشووی هەیە لەگەڵ ڕوسیا، لەسەر بەچەکدارکردن و زرێپۆشکردنی لیواکان، عێراقیەکان چەکی ڕوسیان زۆر بەکارهێناوە بە تایبەت زرێپۆش.