بەڤیدیۆ.. کۆمەڵێک قاز ڕۆیشتنی شەمەندەفەرێک تێک دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵێک قازی سپی لە هێڵی ئاسنی شەمەندەفەری پیرۆ دەبنە هۆکاری تێکدانی جوڵەی شەمەندەفەرێک.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە حەوت قازی سپی بە هێمنی و بێ جیاوازی لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەرەکە دەڕۆن، گرتە ڤیدیۆییەکەش لەناو شەمەندەفەرەکەوە تۆمار کراوە.

کاپتنی شەمەندەفەرەکە هەوڵی دوورخستنەوەی قازەکانی دا بەڵام سووربون لەوەی لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەرەکە بڕۆن، ئەمەش شۆفێری شەمەندەفەرەکەی ناچار کرد بۆماوەی چەند مەترێک لە دوایانەوە بەهێواشی بڕوات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک