تایبەتمەندیەکانی دوو مۆبایلی نوێی مۆتۆرۆلا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا تایبەتمەندیەکانی هەردوو مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆ جی پیور و مۆتۆ ئی40 دەخاتەڕوو.

مۆبایلی مۆتۆ جی پیور چوارچێوەیەکەی لە ئەلەمنیۆم و بەشی پشتەوەی لە پلاستیک دروستکراوە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج، چارەسەرکەری هێلیۆ جی25ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+2) مێگاپێکسڵ هەیە دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە.

ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بەم نزیکانە بەردەست بێت و نرخەکەشی لەنێوان 300 بۆ 350 دۆلار دەبێت.

مۆبایلی مۆتۆ ئی40 کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆی ئای پی ئێسە بەقەبارەی 6.5 ئینج و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری یونیسۆک تی700ی تێدابەکارهاتووە، سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(48+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە.

ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، نرخەکەشی نزیکەی 200 یۆرۆیە.

 

An unexpected "Motorola Moto E40" appears on Geekbench - NotebookCheck.net  News

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا