ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجامدانی کۆنفڕانسێک دوێنێ لە شاری هەولێر، ڕوبەڕووی ڕەخنەو توانجێکی زۆر بۆوە، بڕیاردرا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر.

دوای داواکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکدا لە شاری هەولێر دوێنێ، بە بەشداری چەندین سەرۆک هۆز و ناوداری عەرەب و کەسایەتی دیکە، ڕوبەڕووی چەندین ڕەخنەو ناڕەزایی بۆوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش سەبارەت بە کۆنفڕانسەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی ڕێکاری یاسایی دەگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کۆبوونەوەکەیان بە لاڕێدا بردووە.

ئەمڕۆ ئەمە دووەم جارە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە بڵاو دەکاتەوە، چەندین لایەنیتریش لە عێراقەوە ڕەخنەیان لە کۆنفڕانسەکە گرت.

*ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان*

رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە هەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عیراق ئەنجامداوە بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان وچەسپاندنی بنەماکانی فیدرالیزم لە عیراق لە بەر ڕۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عیراق، بەڵام بە داخەوە، هەندێک لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان هێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند ووتار وبەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجیت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ناکا.

وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیەنێت لە هەر لایەکەوە بن.

هەرێمی کوردستانی عیراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عیراقی فیدرالی، وەک هەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عیراق و بە هیچ شێوەیەک، رێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی ودیموکراسی کە لە هەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکار بهێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە هەرێمی کوردستان نابێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

25ی ئەیلوولی 2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا