ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می خۆی ئامادە دەکات لە زوترین کاتدا مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی ڕیەڵ می نارزۆ50 ئای بەتایبەتمەندیەکی زۆر بخاتە بەردەست.

مۆبایلی ڕیەڵ می نارزۆ50 ئای کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.51 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی85 و چارەسەرکەری وێنەی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە دوو یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە.

مۆبایلەکە بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی شین و خۆڵەمێشی بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا