تاڵیبان داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان داوای دامەزراندنی نوێنەری نوێی خۆی دەکات، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

فەرحان حەق وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوەکە، سەبارەت بە داواکاری بزوتنەوەی تاڵیبان، بۆ دامەزراندنی نوێنەری تاڵیبان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، ئەم بابەتە پەیوەندی بەو لیژنەیەوە هەیە کە متمانە دەبەخشن بەو کەسانەی دەبێت بەشداری بکەن لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ڕوونیشی کردەوە لیژنەی متمانە بەخشین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو لایەنەیە کە بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی پێویست ئەکا تاڵیبان نوێنەری هەبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە ماوەی ڕابردوودا تاڵیبان، نامەیەکی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە ڕایگەیاندووە، غولام ئیزکیزای لەلایەن حکومەتی پێشووی ئەفغانستانەوە دیاریکراوە، ئەو چیتر نوێنەرایەتی ئەفغانستان ناکات،محەمەد سوهەیل شاهین وتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزوتنەی تاڵیبان لە دۆحە، پێشنیاری دامەزرداندنی نوێنەری نوێی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا