بەهۆی ململانێكانەوە فراكسیۆنی گۆڕان نەیتوانی سەرۆكێكی نوێ‌ هەڵبژێرێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی ململانێ ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، فراكسیۆنی بزووتنەوەكە لەپەرەلەمانی كوردستان نەیتوانی دەستەی سەرۆكایەتی نوێ‌ هەڵبژێرێت.

بڕیاربوو لەكۆبوونەوەی رۆژی سێ‌ شەممە فراكسیۆنی گۆڕان دەستەی سەرۆكایەتی نوێ‌ هەڵبژێرێت، كە سەرۆكایەتییەكە لەسەرۆك‌و جێگرو بڕیار فراكسیۆن پێكهاتوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، لەكۆبوونەوەكەی رۆژی سێ‌ شەممە 1ی ئەیوول، هەریەكە لە دابان محەمەدو شاخەوان رەئوف بەگ، خۆیان كاندید كردووە بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، بەڵام هەڵبژارنەكە دواخراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بوونی ململانێیەكی توند لەنێوان ئەو دوو كاندیدە، كە هەریەكەیان لەلایەن گروپێكی ناو خانەی راپەڕاندن پشتگیری كراون، هەڵبژاردنەكە نەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بوو لەپەرلەمانی كوردستان، بەڵام ناوبراو بەهۆی نیگەرانییەكانی لەبزووتنەوەكەی دەستی لەكاركێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا