فرۆشی دۆلار لە بانکی ناوەند زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق زیادیکرد و گەیشتە 228 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %4.11 زیادیکرد و گەیشتە 228 ملیۆن و 530 هەزار و 840 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش هاتووە، یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 219 ملیۆن و 648 هەزار و 789 دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا