دەزگا ئەمنیەکان لە نەینەوا هەوڵی نەهێشتنی داعش دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەزگا ئەمنیەکان ئاشکرایدەکات، هەواڵگرییەکانی زۆریان بڵاو کردۆتەوە بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی داعش.

عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگا ئەمنیەکان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، هەواڵگرییەکی زۆرمان بە شەقامەکاندا بڵاوکردۆتەوە، بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی داعش کە خەریکە دەست بەسەر ناوچەکانی نەینەوادا دەگرێت.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگا ئەمنیەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئەسەدی لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ نەینەوا وتی، بەشێک لە سەردانەکەمان بۆ پارێزگای نەینەوا، جەخت کردنەوەیە لە دانانی پلانی هێزە ئەمنیەکان بۆ پاراستنی بنکەکانی هەڵبژاردن.

جەختی لە سەربەخۆیی کاروبارەکانیان کردووە، وتی پێویستە هێزە ئەمنیەکان تەنها کار بۆ عێراق بکەن، هیچ لایەنگرییەک نەکەن و بە تەنها کار بۆ کاندیدێک نەکەن.

ئەسەدی داوای کرد کە هەواڵگرییەکان، لە شەقامەکانەوە زانیاری زیاتریان پێبدەن سەبارەت بەو لایەنانەی، هەوڵ دەدەن دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرن.

وتیشی، پێویستە هێزە ئەمنیەکان باشتر کار بکەن، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن، بگەنە ئاستێکی باشتر بۆ مانەوەیان لە ناوچەکەو پاراستنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا